لە کۆمپانیای سۆفت ڤیژن ئیمە شانازی بەبوونی کۆمەڵێک تیمی پسپۆڕی جیاواز دەکەین کە لە بوارە تایبەتەکانی خۆیاندا کاردەکەن. هەریەک لەم تیمانە، جا لە بواری پەرەپیدانی سیستەم، شیکردنەوەی سیستەم، دیزاینی ئەزموونی بەکارهینەر، ئاسایشی زانیاری یان بەڕێوەبردنی پڕۆژەکاندابیت، خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەند و شارەزاییەکی قووڵن. ئەم پسپۆڕییە فرە چەشنە رێگەمان پێدەدات که به شێوەیەکی گشتگیر و کاریگەر وەڵامی پێداویستییه ئاڵوزەکانی کڕیارەکانمان بەتایبەتی لە کەرتی حکومیدا بدەینەوه.
ڕاوێژكارێكی باڵایە له بواری بەڕێوەبردنی دامەزراوەیی و داڕشتنی هەیکەل و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە له بەڕێوەبردن. به زیاتر له ٤٠ ساڵ ئەزموونی کرداری له کارگیری و بەڕێوەبردنی حکومیدا، تێگەیشتنێكی قووڵی له تایبەتمەندی و ئاڵنگارییەکانی دامەزراوه حکومییەكان هەیە. ئەزموونە بەرفراوانەکەی وایکردووە ببێتە سەرچاوەیەکی زۆر بەنرخ بۆ هەردامەزراوەیەک که ئامانجی نوێکردنەوە و پەرەپیدانی سیستەمی کارگێڕییە.
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە له پسپۆری ئامار و شیکردنەوەی داتا. وەک راوێژکارێکی شارەزا له بواری شیکردنەوەی داتا و سیستەمەکان کاردەکات. پسپۆڕی بەڕێزیان لەوەرگێڕانی داتا ئاڵۆزەکانە بۆ زانیاری بەسوود و بەکارهێنانیان بۆ باشترکردنی کارایی سیستەمەکان و یارمەتیدانی بڕیاردان لەسەر بنەمای داتای ورد.
دکتۆر بڕیار هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لەپسپۆری زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری کۆمپیوتەر. وەک راوێژکارێکی پسپۆر و شارەزا له بواری پەرەپێدانی سیستەم، زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری کۆمپیوتەر، شارەزاییە وردەکەی لەم بوارانەدا وایکردووە که بتوانێت چارەسەری داهێنەرانە پێشکەش بکات و راوێژکاری ستراتیژی بدات بۆ ئەو پڕۆژه و کۆمپانیایانەی که هەوڵی سوود وەرگرتن له نوێترین تەکنەلۆژیاکانی AI و ئەندازیاری کۆمپیوتەر دەدەن.
خاتوو سوسن خاوەنی ئەزموونێکی بەرفراوان و کردارییە لە بواری ڕاهێنان و پەرەپێدان. وەک ڕاوێژکارێکی شارەزا کاردەکات له بوارەکانی پەرەپێدانی سیستەمەکان، بەتایبەتی لەلایەنی ئامادەکردنی بەکارهێنەران. پسپۆڕییەکەی لە گەشەپێدانی تواناکانی سەرچاوە مرۆییەكان یارمەتیدەرە لە دڵنیابوون لەوەی کە تیمەکان و بەکارهێنەران بەشێوەیەکی کاریگەر ئامادە دەکرێن بۆ بەکارهێنانی سیستەمە نوێیەکان و گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا.
هەڵگری بڕوانامەی ماستەر له بواری تۆڕەکانی کۆمپیوتەر و بەڕێوەبردنی سیستەمەکان. خاوەنی ١٦ ساڵ ئەزموونی تایبەت لەبواری پاراستنی سایبەری و بەڕێوەبردنی ژێرخانی سۆفتوێر. وەک یەکێک لە شارەزاکانی بەرچاو لەبواری دیزاینکردن، جێبەجێکردن و پشتیوانی سیستەمە ئەمنییەکان دادەنرێت. بە شارەزایی له نوێترین تەکنەلۆژیاکانی پاراستن و ستانداردە جیهانییەکانی وەک ISO 27001 و (NIST) و ئامرازە پێشکەوتووەکانی چاودێری، توانیویەتی ژێرخانی سیستەمەکان بەهێزبکات.
خاوەن دکتۆرا لە گەشەپێدانی کار. تێکەڵەیەکی بێوێنە لە زانستی پێشکەوتووی ئەکادیمی و توانای کرداری لە بواری گەشەپێدانی کارگێڕی و گۆڕانکاری دامەزراوەیی. بەزانینی سەرچاوەکانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ، ستراتیجییەکانی گەشەپێدان و مۆدێلەکانی بازرگانی بەردەوام، توانیویەتی بە نزیکبوونەوەیەکی شیکاری و بینینی داهاتوو ڕێگای گەشەی کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی خێرا ڕابەری بکات.